دید
ئامانجی سەنتەری گەشەپێدان بۆکار دەستگیرۆی کردنی خوێندکارە کەبتوانێت لەیەکەم قۆناغی خوێندنی لەزانکۆ تادەست کەوتنی دەرفەتی کار هەماهەنگبێت لەگەڵ خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆ. کەتێیدا بەشێوەیەکی بەردەوام کار لەسەر کارامەییەکانی خوێندکار بکات وەهەروەها دەرچوانی زانکۆ لە تۆڕبەندێکدا کۆبکاتەوە کەپێی دەوترێت کۆمەڵەی دەرچوانی زانکۆ بەواتایەکی تر خوێندکار وەكو دەرچوی زانکۆ بەشێکە لەشوناسی زانکۆ وەهەڵگری پەیام و دونیابینی زانکۆن جالەهەر بوار و پۆستێکی پیشەییدابێت.
پەیام
پەیامی سەنتەری گەشەپێدان بۆکار بریتیە بەنێودەوڵەتی کردنی تواناکانی خوێندکار کەتوانای ئەوەی هەبێت کارامەییەکانی و ئەزمونی فێربونی لەسەر ئاستی ناو خۆیی و نێودەوڵەتی بەگەڕبخات. لەهەمان کاتدا ئەزمون و کارامەییەکەی توانای گواستنەوەو گونجاندنی هەبێت لەگەڵ ژینگەی کاری جۆراوجۆردا چونکە توانستەکان و کارامەییەکان هێندەی بەدەست هێنانی بڕوانامەی ئەکادیمی گرنگە بۆ دەست کەوتنی کارو ژینگەی کاردا. وەکو هونەری وتاردان هونەری کۆبونەوە چارەسەرکردنی کێشە بیرکردنەوەی ڕەخنەیی گەڕان بەدوای کاردا لەڕێگەی پلات فۆڕمە ئەلکترۆنیەکانەوە کۆمنیوکەیشن گرنگیەکی هێجگار گەورەی هەیە کەبۆتە مەرجێکی پێشوەختە بۆ هەر کارو بزنسێک کەخوێندکار بیەوێت دەستی بکەوێت.