ڕاهێنانی تواناکان هەلی ئەوە بە فێرخوازان دەبەخشن کە بتوانن شارەزایی کردەیی گرنگ بەدەستبێهێن و پەیوەندیان هەبێت لەگەڵ بوارە پسپۆڕیەکان کەخۆیان هەڵیان دەبژێرن وەك بواری کارکردن. هەروەها بواری ئەوەش دەدات بە خاوەنکارەکان کە بتوانن ڕێبەری و هەڵسەنگاندنی تواناکان ئەنجام بدەن.
ئاستی بەرزی ڕاهێنانی تواناکان ئەوەیە کەوا لە فێرخواز دەکات زیاتر لەسەر بواری خوێندنیان فێرببن لە ڕێی ئەزموون و بەشداری کردنی ڕاستەوخۆ لە بواری کارکردندا، بەشێوەی پراكتیكی تا فێرخواز ئەو زانیاریانەی لەساڵانی خوێندنی بەشیوازی تێۆری فێری بووە، پراكتیزەی بكات، هەروەها یارمەتی فێرخواز دەدات لە دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ خاوەن کارەکان بۆ داهاتوو.
ساڵانه به پڕۆسیهکی ورد و سیستماتیکدا چهندان خوێندکار بۆ ئهو پڕۆگرامە ئامادەدەکرێن و وهردهگیرێن، قوتابی و خوێندکار لە بواری پسپۆڕی خۆی (١٠٠) کاتژمێر یان زیاتر خولێکی پراکتیکی له دامهزراوهیهکی سهر به کهرتی تایبهتدا دەبینێت. وه کاتێک فێرخواز له پڕۆسهی ههڵسهنگاندنهکان دهردهچێت و به سهرکهوتوویی خولهکه تهواو دهکات، بڕوانامهیهکی پێ دەبەخشرێت، ئەمەش هاوکاری خوێندکار دەبێت بە ئەزمون و شارەزاییەکی زیاترەوە لە بازاڕی کاردا ئاسانتر بتوانن کاریان بەدهست بکهوێت دوای تەواوكردنی خوێندن. خولهکان لە ڕێگەی زانکۆ و وهزارهتی خوێندنی باڵا و نووسینگهی بهڕێز جێگری سهرۆکی حکومهت بە هاوکاری دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت بهڕێوهدهچن.
کاتێک فێرخواز له پڕۆسهی ههڵسهنگاندنهکان دهردهچێت و به سهرکهوتوویی خولهکه تهواو دهکات، بڕوانامهیهکی پێ دەبەخشرێت ئەمەش هاوکاری خوێندکار دەبێت بە ئەزمون و شارەزاییەکی زیاترەوە لە بازاڕی کاردا ئاسانتر بتوانن کار یان دهست بکهوێت.
ئامانجی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناكان
"شارهزاكردنی فێرخوازە له بواری كاركردن و دروستكردنی گۆڕانكاری له سیستهمی كاركردن"
- خولێکی پراکتیکی له دامهزراوهیهکی سهر به کهرتی تایبهتدا
- سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار، هەڵ دەستێت بە
- سەردانی کردن و بەستنی پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیاکان و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت بەمەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی ڕاهێنان بۆ خوێندکاران.
- ناساندنی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان و خولەکانی ڕاهێنان بەخوێندکاران.
- وهرگرتنی خوێندکاران بۆ خولەکانی ڕاهێنان.
- بەمەبەستی بەر چاو ڕونی و ئامادەکردنی خوێندکاران بۆ پڕۆگرامی ڕاهینانی تواناکان لە ناو زانکۆ لەسەرەتای وەرگرتنیان لەلایەن ستافی سەنتەری کار و مامۆستایانی سەرپەرشتیار لەڕێگەی چەند سمینارێک "ئیشكردن به گرووپ، زمانی وانه بێژی و قسهكردن، چارهسهركردنی، كێشه، زمانی جهسته، پلانی ستڕاتیجی، دروستكردنی بڕیار" ئامادەدەکرێن و ڕاهێنان به بهشدار بوان دهكرێت.
- سەر پەریشتی کردنی خولەکانی ڕاهێنان لەڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتەوە دەبێت، بەهەماهەنگی لە نێوان ڕێکخەرانی زانکۆ و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت دا.
- دیاریکردنی ئاستی خوێندکاران و هەڵسەنگاندنیان بەپێی دکیۆمێنتەکان و بەخشینی نمرەپێیان لە کۆتای پڕۆگرامەکەدا.
- هەڵسەنگاندن و بەدواداچونی قوتابی و خوێندکار لە ڕووی زانستیەوە لە ڕێگەی سەرۆکی بەشی زانستی بە هاو ئاهەنگ لەگەڵ سێنتەری گەشەپێدان بۆ کار و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت بە ڕەچاوکردنی فۆڕمەکانی تایبەت بە هەڵسەنگاندن و بە سیستەمێکی ئەلکترۆنی لە ڕێگەی وێبسایتیinternships.krd دەبێت.
- بەگشتی یەکجار ئەنجام دەدرێت
- لە بواری پسپۆڕی فێرخواز پێویستە ماوەی ١٠٠ کاتژمێر یان زیاتر
- لەوانەیە بەنیوەی-کات یان بەکاتی -تەواو بێت
- لەوانەیە بڕێك پارەی تێدابێت بەرامبەر بەشداریکردن
- بەشێکە لە پڕۆگرامی پەروەردەیی کە بەوردی چاودێری دەکرێت و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت بۆ مەبەستی ئەکادیمی
- دەتوانرێت بەشێک بێت لە پلانی فێربونی کەسی
- ئەجێندایەکی ئامانجداری فێربوون دادەڕێژرێت بۆ ئەم شارەزاییە
- چالاکیەکانی فێربوون، ئامانجەکان، چاودێریکردن، کاردانەوە، هەڵسەنگاندن و نرخاندن لەخۆدەگرێت
- دامەزراندنی هاوسەنگیەکی باوەڕپێکراوو گونجاو لەنێوان ئامانجەکانی فێربوونی ڕاهێنراوان و کارێکی تایبەتی کە ڕێکخراوێک یان دامەزراوەیەک دەیەوێت بیکات
- پەرەپێدانی پیشەیی ئەکادیمی و گەشەپێدانی کەسیی
- له کۆتایدا دەبێت ڕاپۆرتێک له بارهی خولهکهیهوه بنووسێت
- فێرخوازی سەرکەوتووی خولەکان بڕوانامهیهکی پێ دەبەخشرێت
-
بۆ ئەوەی بتوانیت بەشداربیت لەهەلێکی ڕاهێنانی تواناکان. ئەوا فێرخواز پێویستە هەر لەقۆناغی سێهەمی خوێندنەوە لە زانکۆ بخرێتە ناو پڕۆگرامێکی لەم شێوەیە.
توانای خوێندکاران دیاری دەکرێت لەلایەن ڕێکخەرانی زانکۆ بەپشت بەستن بە بواری پێشکەشکردن بە لەخۆگرتنی تێکڕای ئاستی نمرە و هەموو دیکیۆمێنتە پێویستیەکان بۆ پشتگیریکردن.
فێرخواز بەرپرسیارە لە پێشکەشکردنی داواکاری بنەڕەتی لەگەڵ ڕێکخەرانی زانکۆ بۆ بەدەست هێنانی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان. دروستکردنی ئەکاونت و لە ڕێگەی وێبسایتی www.internss.krd وە، گەشەپێدانی سیڤیەکەی.
پڕۆسەی پڕکردنەوە و پێشکەشکردن بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
- پیشاندانی بەرزترین ئاستی کارامەیی و پسپۆڕی بەلەخۆگرتنی:
- گەیشتن لەکاتی دیاری کراو بۆ سەر کار و بۆ کۆبونەوە.
- ئاگادارکردنەوەی سەر پەرشتیاری مەیدانی دەربارەی هەر نیگەرانیەک و گۆڕانکاریەک دەربارەی ئەو خشتەیەی کە دانراوە.
- لەبەرکردنی جلوبەرگ بەپێی ستانداردەکانی دامەزراوەکە و جێ بەجێ کردنی کار .
- ڕێزگرتن لەپەیکەری ناردنی ڕاپۆرت لەناو دامەزراوەکە.
- بەدواداچونی یاسا و ڕێکارەکانی دامەزراوەکە.
- گفتوگۆی کاریگەر لەگەڵ سەرپەرشتیاری مەیدانی ، ستافی تر لەناو دامەزراوەکە.
- دیاریکردن و ڕەخەگرتن و پێشنیارکردن بۆ کاری ڕۆژانە بەمەبەستی بەرەوپێشبردن.
- تەواوکردنی تۆماری هەفتانە و پێشکەشکردنی بە سەر پەرشتیاری بەش لەکاتی دیاری کراو.
- تەواوکردنی گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرپەرشتیاری مەیدانی دەربارەی هەڵسەنگاندنەکانی نیوەو کۆتایی قۆناغەکە.
- سوپاس کردن و ڕێزگرتن لە جیاوازیەکان بە هەڵسوکەوتی ئەخلاقی لە هەمووکاتێک.
- کەموکوڕی لەلایەن فێرخوازانەوە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ سیاسەتەکانی زانکۆ و دامەزراوکە دەبێتە هۆی نەهێنانی نمرەی بەخشراو و دوورخستنەوە یان کۆتایی هاتنی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان.
- پیشاندانی بەرزترین ئاستی کارامەیی و پسپۆڕی بەلەخۆگرتنی:
- دۆزینەوەی فەرمانبەرانی داهاتوو: بە جێبەجێ کردنی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان واتە تۆ زنجیرەیەک فەرمانبەری داهاتوت هەیە بۆ تەواوی کاتەکان. پڕۆسەی بەرەوپێش بردن و دامەزراندن پەیوەستە بە سەرچاوەکانی کۆمپانیاکان. یەکێك لەڕێگاچارەکان بریتیە لە پاڵپشتی کردنی ستافەکان کە بە دوای پڕۆگرامێکی ڕاهێناندا دەگەڕێن، وە ئەوەی داواکراوە لەتۆ بریتیە لە هەڵبژاردنی باشترینەکان لە گروپەکە لەکاتی دامەزراندن. باڵەخانەی کۆلیژەکان کۆمەڵگای گەورەن ، بەمانای ئەوەی ئەگەر کۆمپانیاکەت ببێتە جێگای سەرنجی گروپێک لە ڕاهێنراوان ، باسەکەبەزووی بڵاو دەبێتەوەو کۆمپانیاکەت دەبێتە شوێنێک کەزۆرترین فێرخوزی بەهرەمەند بەدوایدا دەگەڕێن.
- هەڵسەنگاندنی بەهرەکان: لەوانەیە کارمەندانی نوێ جۆرێک لە تێڕامان دروست بکەن لە قۆناغی چاوپێکەوتن ، لەوانەیە سەرکەوتو نەبن لە گونجاندن لەگەڵ شێوازی کارکردنی ستافی نوێ و دامەزراوەکە. لەبەرئەوەی دامەزراندنی کەسێك وەکو کارمەند یان فەرمانبەر بواری ئەوەت پێدەدات کەهەڵسەنگاندنی بۆ بکەی وەك فەرمانبەری چاوەڕوانکراو. دەستپێکردنی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان ڕێگەی ئەوەت پێ دەدات سود لەتوانامرۆییەکان وەربگریت، لەهەمان کاتدا هەڵسەنگاندنێکی وردتربکەیت بۆ کاندیدێك بۆ بون بەفەرمانبەر بەشێوەیەکی کاتی تەواو فول-تایم.
- بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەم: ژمارەیەکی زیاتر لەدەستی کار یارمەتیت دەدەن بۆ زیادکردنی بەرهەم، مەهێڵە سەرقاڵ ببن بەپڕۆژەی لاوەکی، بەڵکو هاوکاریان بن بۆ باشتر و بەرهەم دارتر ئەنجام بدەن یان لەهەر ئاستێکی بەرزتر یان سراتیژی کەپێویستی بە شارەزایی زیاتر.
- بەرزکردنەوەی ڕێژەی هێشتنەوەی فەرمانبەران: ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرئەنجامی تەواوکردنی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان دامەزراون لە دامەزراوەکە ئاستێکی بەرزتریان هەیە بۆمانەوەو بەردەوامیان لەکۆمپانیا.
بەهێزککردنی تێڕوانینەکان: خەڵکی نوێ تێڕوانینی نوێ بیرۆکەی نوێ و شارەزایی نوێ لەگەڵ خۆیان دەهێنن.
- سود وەرگرتن لەکەمی تێچوی کار: موچەی ڕاهێنراوان زۆرکەمە بەشێوەیەکی گشتی بریتین لە گروپێک لەهێزی کاری هاندراو.
- دۆزینەوەی ڕاهێنراوان بێ بەرامبەر: وەرگرتنی هەر ڕاهێنراوێک واتەکرانەوەیەکی زیاتر بەبێ تێچون.
- شتێك پێشکەشی کۆمەڵگابکەین: دامەزراندنی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان باشترین ڕێگەیە بۆ ئەم پێشکەشکردنە. ڕاهێنراوان تەنها هاوکاری فێرخوازان ناکەن بۆ ئەوەی دەست بەکارکردن بکەن بەڵکو هێزی کار بەشێوەیەکی گشتی بەروە پێشەوە دەبات.
"سودەکانی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان
زۆر زیاترن لەوەی تەنها سودی دارایی بن "
- پشتیوانیکردنی فێرخوازان: ڕاهێنراوان ئەزمون و شارەزای بەدەست دەهێنن و تواناکانیان گەشە پێ دەدەن و پەیوەندی درسوت دەکەن و پڕۆفایلی کەسیەتیان بەهێز دەکەن. لەبوارێکی دیاری کراویش فێردەبن. ئارەزوەکان و تواناکانیان هەڵدەسەنگێنن. وەتایبەتتر ئەو پڕۆگرامانەی ڕاهێنانی تواناکان کەبڕێکی مادی دیاریکراو دەدەن وا لەگەنجە سودمەند نەبوەکان دەکات بەشداربن. دابینکردنی پڕۆگرامێکی لەم شێوەیە وا لەکارەکەدەکات کە داهاتویەکی ئەرێنی دروست بکات.
- بەدەستهێنانی ئەزمونی بەنرخ: ئەوئەزمونەی کەناتوانیت لەهۆڵی وانەخوێندن بەدەستی بهێنیت. یەکەم جار ئەوانەی بەدوای کاردادەگەڕێن بەشێوەیەکی گشتی کاندیدی جی ئارەزووونین بەڵام ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێت ڕایان بهێنن وەک ڕاهێنراو و ئەو ئەزمونەیان پێ بدەن کە بۆ دۆزینەوەی کار پێویستیان پیی دەبێت.
- هەبونی سنورێك لەبازاڕی کار: ڕاهێنانی تواناکان بەشێوەیەکی گشتی تاکەڕێگەن بۆ بەدەست هێنانی ئەزمونی کار کردن کەپێویستە بۆدەست کەوتنی کارێك سەرەڕای ئەوەی بەشێکی گرنگن بۆ پڕۆفایلی کەسێتی. لەبازاڕی ئەمڕۆی پێشبڕکێی کاردا زۆر گرنگە خۆت لەمانەی تر جیابکەیتەوە.
- قۆناغی گواستنەوە بۆ کارێك: وەك چاوپێکەوتنێکی دورو درێژ بیری لێ بکەرەوە، دوای ئەوەی کەسەلماندت کەتۆ توانات هەیەو لێهاتویی و فەرمابەرێکی بەدڵسۆزی کارەکانت ئەنجام دەدەیت کەواتاوەك فەرمانبەرێکی چاوەڕوانکراو سەیر دەکرێیت. لەبنەڕەتدا هەروەك تۆ ماوەیەکی ئەزمونی پێشکەش بەدامەزراوەکەیان کۆپانیاکە دەکەیت بەهەمان شێوە ئەوانیش هەمان شت بۆ تۆ دەکەن.
- بڕیار بدە کە ئەمە کارێکی گونجاوە یان دروستە بۆ تۆ:
ئەگەر لەبارەی هەڵبژاردەی کارەکەتەوە دڵنیانیت، ئەواڕاهێنانی تواناکان ڕێگەیەکی باشە بۆ تاقی کردنەوەی تواناکان بێ ئەوەی هەموو کاتی خۆت بۆ شوێنێک دابین بکەیت و دواتر بۆت دەربکەوێت کەئەمەئەوکارەنیەکەتۆ دەتەوێت.
- هەلی دروست کردنی تۆڕی بەرفراوان:
ڕێگەیەکی گرنگە بۆ ناسینی خەلک لە شوێنی کارکردن . ڕێگەی ئەوەت پێدەدات کە ئەو خەڵکانە ببینی کە لەوانەیە هاوکارت بن لە بەدیهێنانی ئەو کارەی خەوی پێوە ئەبینیت. وەهەروەها گەڕانەوە بۆ ئەم جۆرە کەسانە سەنگی زیاتر دەدەن بە کارەکانت.
- جێبەجێکردن و بەکردەیی کردنی زانیاریەکانی هۆڵی خوێندن:
دەرفەتێکە بۆ پڕاکتیزە کردنی هەمو ئەو ئەزمون و لێهاتویەی لە هۆڵی خوێندن بەدەستهاتووە بۆ جیهانی ڕاستەقینەی کارکردن.
- بەدەست هێنانی متمانەو بڕوابەخۆبوون:
دوای بەجێگەیاندنی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان متمانەی زیاترت بەخۆت ئەبێت لەبەر ئەوەی نا کە پڕۆفایلێکی کەسێتی سەرنجڕاکێشت هەیە بەڵکو لەبەر(چۆنیەتی کارکردن )ەکە ئەیزانیت بۆ هەر هەلێکی داهاتوو.
پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان هاوکاری خوێندکار دەبێت
بە ئەزمون و شارەزاییەکی زیاترەوە بچنە ناو بازاڕی کار
و ئاسانتر بتوانێت کار یان دهست بکهوێت.