دەستەی کارگێری

چاپکردن ئیمەیڵ

لەڕووی هەیكەلی ئیداری زانكۆ ڕاستەوخۆ سەر بەسەرۆكایەتی زانكۆیەو وەك بەڕێوەبەرایەتی مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت، لەلایەن رێکخراوی ئایرێکس (IREX) چاودێری دەكرێت و بەڕێوەبەر و ئەندامانی بە بەردەوام ڕاهێنانیان پێ دەكرێت. ئایرێکس (IREX): ڕێکخراوێکی قازانج نەویستی نێودەوڵەتیە سەر بەباڵیۆزخانەی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکایە، لە بوارەکانی چۆنیەتی گەشەپێدان کار و کوالێتی خوێندنی باڵا و سەرکردایەتی و توانای گەنجاندا، زیاتر لە ١٠٠ وڵات کاردەکات.

 

 


عبداللە قادر فقی ابراهیم - بەڕێوەبەر

عبداللە قادر فقی ابراهیم

بەڕێوەبەر

رێبوار محمد مصطفی - لێپرسراوی زانیاری و گەیاندن

رێبوار محمد مصطفی

لێپرسراوی زانیاری و گەیاندن

محمد عمر خدر - رێکخەر

محمد عمر خدر

رێکخەر


عبداللە قادر فقی ابراهیم

عبداللە قادر فقی ابراهیم

بەڕێوەبەر


..   
رێبوار محمد مصطفی

رێبوار محمد مصطفی

لێپرسراوی زانیاری و گەیاندن


ڕێبوار لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٥ـە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لەبواری" ئەندازیاری کۆمپیوتەر سۆفت وێر" لە زانکۆی ئیلام لەوڵاتی ئێران ساڵی ٢٠١٨ بەدەست هێناوە. بڕوانامەی ئەکادیمی دبلۆم لەبواری"سیستەمی کۆمپیوتەر" لەپەیمانگای تەکنیکی سۆران/زانکۆی پۆلتەکنیکی هەولێر/کوردستان/عێڕاق ساڵی ٢٠٠٩ بەدەست هێناوە. وەك سەر پەرشتیار ئەزمونی کارکردنی ٥ ساڵی هەیە لە وەرشە و "پێشانگای ڕێبوار" بۆ چاککردنەوە(صیانە)ی کۆمپیوتەر لەبەشەکانی (Hardware & Software) و خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دا. ئەندامی سەندیکای کۆمپیوتەرزانان و سەندیکای یەکێتی کرێکارانی کوردستان بووە.
لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٢ـەوە ڕوودەکاتە کارکردن لە کەرتی حکومی دامەزراوە لە سەر میلاکی وەزارەتی دادیی حکومەتی هەرێمی کوردستان/ عێڕاق. لە چەندین بەڕێوەبەرایەتی و بەشی جیاجیا ئەزموونی بینیوە. پاش کارکردن بەدەستهینانی ئەزموونیكی باشی كارگیری و ئیداریی، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانوبەرەی ڕاپەڕین و تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی حاجیاوا خزمەتی کردووە. پاشان ساڵی ٢٠١٥ ڕاژەکەی گواستۆتەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ زانکۆی ڕاپەڕین. ئێستا سەرباری ئەوەی وەکو "لێپرسراوی زانیاری وگەیاندن" لە سەنتەری گەشەپێدان کار دەکات، شایەنی باسە لەم کاتەوە تا ئێستاش بەوپەڕی تواناوە کاریکردووە لەبەرەوپێشبردنی ئەم سەنتەرەدا وەک بەرێوەبەری سۆشیەل میدیا، شارەزای تەکنەلۆژیا، سەرپەرشتیار لەپلاندانان، سەرپەرشتیار لەپڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان، رێکخەری بەرنامە، ئامادەکردنى خولی ڕاهێنان، سازدانى سیمینار و وۆرکشۆپ کاری کردوە، لە هەمان کاتیشدا وەکو تیم لە گشت کارە کارگێرییەکانی سێنتەر بەشداربووە. لەگەڵ هاوکارانی چەندان پڕۆژەیان دەستپێکردووە و هەندێکیان جێبەجێکراون و هەندێکیش لە پلان دان. خاوەنی چەندان بڕوانامە و سوپاس و پێزانین و ڕێزلێنانی تایبەتە.
بەردەوام خۆی بە فێرخوازێک بۆ فێربوون و وەرگرتنی ئەزموونی نوێ هەژمار دەکات. خوازیاریشە بواری تری بۆ بڕەخسێت درێژە بە خوێندن بدات تا بتوانێت زیاتر و زیاتر خزمەت بکات. زۆر ئارەزووی فێربوون و ئەزموونی جیاوازی هەیە و دەیەوێت تواناکانی خۆی بەکاربهێنێت بە شێوەیەکی کرداری، چونکە پێی وایە ئێمە هەموومان خاوەن بەهرەین بەڵام بوێری پێویستە. بەبروای ئەو مرۆڤ كە ئیرادەی هەبوو هیچ شتیك ئەستەم نیە.
زمان:
کوردی/ زمانی دایک
فارسی/ زۆر باش
عرەبی/ باش
ئینگلیزی/ باش
ناونیشانی نیشتەجێبوون: حاجیاوا/ ڕانیە/ سلێمانی
ناونیشانی شوێنی کار: زانکۆى ڕاپەڕین/ سەرۆکایەتی زانکۆ/سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار
ژمارە تەلەفۆن: 07501259490
ئیمەیل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

محمد عمر خدر

محمد عمر خدر

رێکخەر


محمد لە گوندی چیوەی سەروو ساڵی ١٩٩٥ دایك بووە، لەدوای ئەوەی بەسەرکەوتووی خوێندنی بنەڕەتی و ئامادەیی تەواودەکات، محمد بەردەوام دەبێت لە خوێندن لە پەیمانگای زانستە ئیسلامیەکان لە ساڵی ٢٠١٦ خوێندنی تەواو دەکات و سێیەمی بەشەکەی خۆی دەبێت، مێژووی کارکردنی محمد لە زانکۆی ڕاپەڕین دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٩. ئێستاش وەک "ڕێکخەر" لە سەنتەری گەشەپێدان بۆکار- زانکۆی راپەرین دا کاردەکات.

زمان:

کوردی/ زمانی دایک

عرەبی/ باش

ئینگلیزی/ باش

ناونیشانی نیشتەجێبوون: حاجیاوا

ناونیشانی شوێنی کار: زانکۆى ڕاپەڕین/ سەرۆکایەتی زانکۆ/سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار

ژمارە تەلەفۆن: 07502040811

ئیمەیل:  ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

محمد عمر خدر

محمد عمر خدر

رێکخەر


..