پرسیارە دووبارەبووەکان

چاپکردن ئیمەیڵ

چۆن ده‌توانم بگه‌مه‌ سێنته‌ری کار؟

زانکۆی ڕاپه‌ڕین که‌وتۆته‌ سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌کی شاری ڕانیه‌. به‌رامبه‌ر گه‌راجی ڕانیه‌ . له ناو‌ کەمپی زانکۆ، نوسینگەی سەرەکی سێنته‌ری گەشەپێدان بۆ کار که‌وتۆته‌ بینای سەرۆکایەتی زانکۆ (بینایی پشتەوە) نهۆمی سێیەم.

چالاکی و پڕۆژەکانی سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار چین؟

 گەشەپێدانی توانا و کارامەییەکانی خوێندکار و دەرچوانی زانکۆ، لە ڕێگەی ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆری لە شێوەی (سمینار و خول و وۆركشۆپ)ەوە.
 دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان زانکۆ و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت، بە گوێرەی پسپۆڕی و پێویستی ئەو بەشە زانستیانەی کە لە زانکۆماندا بوونیان هەیە.
 لەڕێگەی(توێژینەوە و ڕاپرسی)ەوە سەنتەری کار بەرچاوڕوونی دەداتە خوێنداکاران و زانکۆمان، سەبارەت بە پێداویستیەکانی بازاڕی کار و ئەو کارامەیی و لێهاتووییانەی کە بازاڕ پێویستی پێیانە.
 پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان (Internship).

له‌ کوێ و چۆن ده‌توانم خۆم تۆمار بکه‌م بەمەبەستی بەشداریکردن لە چالاکیەکانی سەنتەر؟

دوو ڕێگه‌ هه‌یه‌ بۆ خۆ تۆمارکردن. ده‌توانی ڕاستەوخۆ سه‌ردانمان بکه‌ی و خۆت تۆمار بکه‌ی یان به‌ سەرهێڵ خۆت تۆمار بکه‌ی. کلیک بکه‌ بۆ خۆتۆمار کردن به‌ شێوه‌ی سەرهێڵ.

پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان چیە؟ چۆن ده‌توانم بەشداری پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان بکەم؟

- بریتیه‌ له‌ شێوازێكی فێربوونی به‌ ئه‌زموون كه‌ ده‌بێته‌ هۆی شاره‌زای و تیۆری به‌ده‌ست هاتوو له‌ هۆڵه‌كانی خوێندن به‌ شێوازێكی پڕاكتیكی و گه‌شه‌پێدانی تواناكان له‌ژینگه‌یه‌كی پرۆفێشنه‌ڵ. پرۆگرامه‌كانی ڕاهێنانی تواناكان بوار‌ به‌ فێرخواز ده‌به‌خشێت كه‌ بتوانێت شاره‌زای كرده‌ی گرنگ به‌ده‌ست بێنێت و په‌یوه‌ندیان هه‌بێت له‌گه‌‌ڵ بواره‌ پسپۆڕیه‌كانیان كه‌خۆیان هه‌یانه‌ وه‌ك بواری كاركردن هه‌روه‌ها بواری ئه‌وه‌ش ده‌دات به‌ دا‌مه‌زراوه‌كان بتوان توانای فێرخوازی تازه‌ هه‌لبسه‌نگێنن و سودیان لێوه‌ربگرن.
بۆ بەشداربوون خوێندکارانی زانکۆمان دەتوانن لە ڕێگەی وێبسایتی www.internships.krd ئەکاونتی خۆیان دروست بکەن.

ئایا پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان ماوەی چه‌ند ده‌خایه‌نێت؟ یان لە چ قۆناغێکدا دەتوانم بەشداربم؟

 قوتابی و خوێندکار لە بواری پسپۆڕی خۆی دەبێت زیاتر له‌ (١٠٠) کاتژمێر خولێکی پراکتیکی له‌ دامه‌زراوه‌یه‌کی سه‌ر به‌ که‌رتی تایبه‌تدا ببینێت، خوێندکار لە قۆناغی سێیەمی ساڵی خوێندنیدا بۆ یەك جار، لەدوو وەرزی جیاوازدا (وەرزی پایزە و وەرزی هاوینە)دا، دەتوانێت بەشداربێت.
- خوێندکار لە وەرزی پایزە بۆ هەر ساڵێک لە ڕێکەوتی ١٠-١٠ دەتوانێت ئەکاونتی خۆی لە ڕێگەی وێبسایتی www.internships.krd ئەکاونتی خۆیان دروست بکات. کۆتایی وەرزی پایزە ڕێکەوتی ٩-٢دەبێت.
- خوێندکار لە وەرزی هاوینەدا بۆ هەر ساڵێک لە ڕێکەوتی ١٠-٢ دەتوانێت ئەکاونتی خۆی لە ڕێگەی وێبسایتی www.internships.krd ئەکاونتی خۆیان دروست بکات. کۆتایی وەرزی هاوینە ڕێکەوتی ١-٩ دەبێت.

پڕۆژەی یانەکان Club Projects چیه‌؟

ئەم پڕۆژەیە بریتیە لە چەند نێوەندێک کە خوێندکار خۆی بکەر دەبێت کە تیایدا بۆ نمایشکردن و گۆڕینەوە و بەهێزکردنی مەعریفە و بەهرەکانیان لە داهاتوودا و بەکارهێنانیان لە بازارى کاردا. لە لایەکى ترەوە پرۆژەى یانەکان مەبەست لێی لە هەندێک بواردا پرۆسەى کات بەسەربردنى خوێندکار و سەرگەرمیە بەشێوەیەک خوێندکار پشوو وەردەگرێت لە قورسایى ماندووبوون و بەهەمان شێوە لە ڕووی کۆمەڵایەتی و کەلتورییەوە لەگەڵ زانکۆ و هاوپۆلەکانی زیاتر تێکەڵاو دەبێت.

هاوبەشەکانی سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار کێن؟

هاوبەشەکانمان پێکدێن لەسەرجەم سێکتەرەکانی کەرتی تایبەت کەبەهەماهەنگی کار لەگەل سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار دەکەن لەڕوی پیشەیی و زانستیەوە.
کە پێكدێن لە مانەی خوارەوە
ئایرێکس ، ماس ستیڵ ، پایۆنێر، ،لیگەڵ ئەدڤایس ، مەردۆخ ، ئینستوی کەلەپوری کوردی ، قەیوان ، هەڵەبجەگروپ. ڤێت گرین ، کوردستانی تایبەت، پەیمانگای وشە ، پەیمانگای وین ، پەیمانگای پەیپڵ، قوتابخانەو باخچەی فام. سەنتەری مایکرۆجین، ئاسیاسێڵ ، کۆڕەك ، کۆکاکۆلا، نەخۆشخانەی فاروق.

ئه‌گه‌ر پرسیاری زیاترت هه‌یه‌ ، تکایه‌ په‌یوه‌ندی به‌ سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار بکه‌.

 

بۆ پەیوەندی کردن 07501229484 (ڤایبەر، وەتس ئەپ، تلیگرام)
پەیج: fb /uorcdc
ئیمیڵ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.