سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لەزانكۆی راپەڕین، خوێندكاران ئاگادار دەكاتەوە كە خولی پایزەی ڕاهێنانی تواناکان ڕادەگەیەنێت بۆ خوێندکارانی قۆناغی سێ لە سەرجەم بەش و کۆلێژەکان لەهەردوو کەمپەسی ڕانیە و قەڵادزێ.
لە ئێستادا خوێندکاران دەتوانن لەوێب سایتی (https://www.internships.krd/) خۆیان تۆماربکەن و بەشداربن لە خولی ڕاهێنانی تواناکان، و ئەو خوێندکارانەی لە هاوینی ئەم ساڵدا دەر فەتیان نەبووە بەهۆی زۆری ڕێژەی بەشداربووانەوە کە ڕاهێنان بکەن دەتوانن بەشداربن لەخولی پایزەدا.
ناونیشان: سەنتەری گەشەپێدان بۆ كار، سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، نهۆمی سێیەم
ڤیدیۆیی فێركاری( زنجیرەيی یەكەم): خۆ تۆماركردن.
بۆچۆنیەتی بەشداربوون خۆتۆمارکردن لە خولی راهێنانی تواناكان لە ڕێگەی وێبسایتی فەرمی (www.internships.krd) و خوێندكارانی خۆشەویست دەتوانن سەیری ئەم ڤیدۆیە بكەن باس لە چۆنیەتی تۆمار كردن و دروست كردنی ئەكاونت دەکات. پاشان سەنتەری كار هەڵدەستێت بە ئەكاتیڤ كردنی ئەكاونتەكانتان بەشێوەی ئۆنلاین.
لینکی ڤیدیۆکە