پوختە

چاپکردن ئیمەیڵ

سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار پشتگیری خوێندکاران دەکات لە دەستپێکی خوێندنی زانکۆیی تا قۆناغی دەرچونیان و دوای دەرچونیشیان، هەماهەنگی لەگەڵ دەرچوانی زانکۆدا دەکات، بۆ گەشەی فیکری و کۆمەڵایەتی و پیشەیی و جەستەیی و هەمەجۆری خوێندکاران. وە دابینكردنی شوێنی ڕاهێنان و پێشکەشکردنی چالاکی پەرەپێدانی کارامەیی و لێهاتوویی توانای خوێندکار و دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ سەر کەوتنی هەمیشەیی پیشەیی. سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لەزانکۆی ڕاپەڕین لەساڵی ٢٠١٥ بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دامەزراوە.
 سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لەسەرەتای دامەزراندنیەوە، جەختدەکاتەوە لەسەر دابینکردنی جۆرەها بەرنامە و پڕۆژە و پڕۆگرامی تایبەت و خزمەتگوزاری لە چوارچێوەی چالاکی زانستی بۆ گەشە پێدانی پیشەیی تواناکان و پەرەپێدان و ئامادەکردنی خوێندکاران بۆ قۆناغی دوای دەرچونیان لە زانکۆ.

ئەرکی ئێمە بریتیە لە پلاندانان و ڕێکخستن و ئامادەکردنى خولی ڕاهێنان و سازدانى سیمینار و ۆڕکشۆپ، هەروەها دەست نیشانکردنى ڕاهێنەری شارەزا لە بوارە جیاوازەکان بۆ ئەنجامدانى چالاکیەکان، ئامادەکردنی خوێندکار بۆ بازاڕی کار. دروستكردن و پتەوکردنى پەیوەندى لەسەر ئاستى زانکۆ و دەرەوەى زانکۆ لەگەڵ هەموو ئەو دەزگاو ڕێکخراوانەى تایبەتمەندن بە کارى ڕاهێنان وەك بانگهێشتكردنی كەسانی پسپۆر و پرۆفیشناڵ و کەسانی ئەکادیمی، ڕاهێنەرانی پێشکەوتوو، مامۆستایانی زانکۆ  بۆ كردنەوەی خولی ڕاهێنان بۆ خوێندکاران و دەرچوانی زانكۆ لەبوارەکانی CDC،وەک ڕاهێنان و گەشەپێدان، –کۆرسی تایبەت بە IT،(ICDL) ، سەرچاوە مرۆییەکان، خولی بازاڕکردن، کارسازی، کاری مەدەنی، خولەکانی بەڕێوەبردنی پرۆژە، خولی فرۆشتن، خولی کارامەییە نەرمەکان، کۆرسی زمان، گەشەپێدانی پیشەیی، راهێنان، خۆبەخشی، چۆنیەتی نوسینی(سی ڤی) ، وتەكنیكی چاوپێكەوتن بۆ دەستكەوتنی كار و چۆنیەتی گەڕان بەدوای هەلی كار و ڕێکخستن و پلانی کار، ئەتەکێت وقسەکردن و ريک پۆشی هونەری وتاردان....هتد. ھەر بابەتێکی تر کە بەپێویست زانرا لەلایەن خوێندکاران و سەنتەری گەشەپێدان ئەرکی سەرەکیمان دەبن.
 ئێمە دەبینە پردی پەیوەندی لە نێوان خوێندکاران و خاوەن کارەکان بۆ یارمەتیدانی خوێندکاران بۆ دۆزینەوەی هەلی کاری شایستەو پەرەپێدانی تواناکانیان.   

 

ئامانجەکان


– بەهێز کردنى تواناى خوێندکاران و دەرچوان لە ڕێگەى کردنەوەى کۆرسی ڕاهێنان و سازدانى سیمینار و ۆڕک شۆپ.
– ئاماده‌کردنی خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆ بۆ چوونە ناو بازاڕی کارەوەو یارمەتیدانیان لە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ خاوەن کارەکان بۆ دۆزینەوەى دەرفەتى کار.
– ئاشناکردنی خوێندکاران بە ئەزمون و کارامەیی نوێ بەشێوەیەك کە توانای خۆگونجاندنیان هەبێت لەگەڵ ژینگەی کاری جۆراوجۆردا، چونکە توانستەکان و کارامەییەکان زۆر گرنگن بۆ دەست کەوتنی کار لە بازاڕی کاردا.
– بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندکار و بەنێودەوڵەتی کردنی تواناکانی، کەتوانای ئەوەی هەبێت کارامەییەکانی و ئەزمونی فێربونی لەسەر ئاستی ناو خۆیی و نێودەوڵەتی بەگەڕبخات.
– پێدانی دەرفەت بە خوێندکاران بۆ لە نزیکەوە بیستن و بینینی ژمارەیەک ئەزموونی کەسە سەرکەوتووەکان، لە خەڵکانی ئەکادیمی و بازرگان و سەرمایەدار و هتد.
– دروستکردنی پەیوەندیەکی بەردەوام و دانەبڕاو لە نێوان زانکۆ و دەرچوانی زانکۆدا، هاوبەشیپێکردنی " کۆمەڵەی دەرچوان" لە چالاکی زانستی و ڕاهێنانەکان.
– بەھێزکردن و پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی و تێکەڵاوبوونی زانکۆ لەگەڵ کۆمەڵگادا.
– ئاراستەکردنى خوێندکاران و دەرچووانى زانکۆ بۆ دۆزینەوەو گەشەپێدانى بەهرە شاراوە و کپەکان و تواناخودیەکان.

ئەرکەکان


– دابینکردنى خولى راهێنان بۆ خوێندکاران و دەرچووان لەلایەن کەسانى شارەزا و پسپۆڕ و دياريكردنی پلانێکى گونجاو بۆ جێبەجێکردنی.
– ڕاهێنانی خوێندکاران بۆ شارەزا بوون لە ژینگەی كار لە ڕێگەی خولی ڕاهێنانی تواناکان.
– دابینكردنی ڕاوێژكاری پیشەیی، سەرچاوەوو پرۆگرامەكان بۆ دەرچوانی زانكۆ بۆ ئەوەی ئاشنا بن بە ئامانجەكانیان لە كارو پسپۆڕیەكانیان، چۆنیەتی دانانی پلانی كار و كارامەیی لە دۆزینەوەی كار، چۆن سەركەوتو بیت لە گۆرینی پیشەكەت و …هتد.
– دروستكردن و پتەوکردنى پەیوەندى لەسەر ئاستى زانکۆ و دەرەوەى زانکۆ لەگەڵ ئەو دەزگاو ڕێکخراوانەى تایبەتمەندن بە کارى ڕاهێنان.
– ئەنجامدانى وۆرکشۆپ بۆ فێر بونی نووسینى سیڤی(c.v) و تەکنیکى چاوپێکەوتنى کارو چۆنێتى دۆزینەوەى دەرفەتى کار.
– بەخشینی بڕوانامەى تایبەت بە چالاکیەكان و ئەرشيفكردنى چالاکیەكان.
– لەڕێگەی "توێژینەوە و ڕاپرسی بازاڕی کار، بەرچاوڕوونی دەکات بۆ پێشخستنی بەرنامە و مەنهەجی زانکۆ.
– پشتگیریكردنی خوێندكارو دەرچوانی زانكۆ بۆ دۆزینەوەی ئەو كارانەی كە دەگونجێت لەگەڵ توانا و پسپۆریان.
– دروستكردنی پەیوەندیەکی پتەو لە نێوان خوێندكاران و فەرمانبەران و مامۆستایان.
– بەهێز كردنی پەیوەندێكانی لەگەڵ کۆمپانیاو خاوەنکارەکان بۆ ڕەخساندنی هەلی کارو پڕۆگرامی ڕاهێنان.

بەهاكان

– باوەڕمان وایە کە بەدابینکردنی پڕۆگرامی پێشکەوتو و خزمەتگوزاریی کوالیتی بەرز، دەتوانین ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕین لەگەشەپێدانی توانای مرۆیی کۆمەڵگاکەماندا.
– سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لەو بڕوایەدایە کە پەرەپێدانی تاکەکان ئەدای دامەزراوەکان بەرزدەکاتەوەو لەچاوەڕوانی زیاتر دەبات.
– دەمانەوێت پردێك بێن لە نێوان خوێندکاران و كۆمپانیاكان و ئەو لایەنانەی کە ڕاهێنان بە خوێندكاران دەکەن.
– هەوڵ دەدەین كەژینگەیەكی تەندروست و بەرهەمهێنەر لەكاركردندا فەراهەم بكەین لەڕێی بەردەوام بون لە پەیوەندیەكانمان وڕێزگرتن لە كار كردن بەشێوەی تیم یان گروپ.
– پاراستنی یەكسانی لەنێوان هەموو خوێندكاران و دەرچوانی زانكۆ بێ جیاوازی لە ڕەنگ، ڕەگەز، باری كەسێتی، ئایین.