پەیامی سەنتەری گەشەپێدان بۆکار بریتیە بەنێودەوڵەتی کردنی تواناکانی خوێندکار کەتوانای ئەوەی هەبێت کارامەییەکانی و ئەزمونی فێربونی لەسەر ئاستی ناو خۆیی و نێودەوڵەتی بەگەڕبخات. لەهەمان کاتدا ئەزمون و کارامەییەکەی توانای گواستنەوەو گونجاندنی هەبێت لەگەڵ ژینگەی کاری جۆراوجۆردا چونکە توانستەکان و کارامەییەکان هێندەی بەدەست هێنانی بڕوانامەی ئەکادیمی گرنگە بۆ دەست کەوتنی کارو ژینگەی کاردا.
وەکو هونەری وتاردان هونەری کۆبونەوە چارەسەرکردنی کێشە بیرکردنەوەی ڕەخنەیی گەڕان بەدوای کاردا لەڕێگەی پلات فۆڕمە ئەلکترۆنیەکانەوە کۆمنیوکەیشن گرنگیەکی هێجگار گەورەی هەیە کەبۆتە مەرجێکی پێشوەختە بۆ هەر کارو بزنسێک کەخوێندکار بیەوێت دەستی بکەوێت.